کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری خۆڵبارینێکی سووک، تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان بەزۆری هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و شاری دهۆک، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور تاوەباران دەبارێت لەگەل برووسکە.
لەبارەی گۆڕانی پلەکانی گەرما کەشناسی ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ( 10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک، هاوکات مەوداى بینین کەم دەبێتەوە بۆ 6 کیلۆمەتر.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ تاوەباران و برووسکەی کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و خۆرهەڵات، هەروەها بەردەوامی تۆز و خۆڵەکە لە زۆربەی کاتەکاندا.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى