چواس خالید – هەولێر
له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر و به‌گوژمه‌ی ملیارێك و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیۆن و دووسه‌د و په‌نجا و چوار هه‌زار دیناری عێراقی، دروستكردن و دانانی ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی ٢٤ شه‌قام له گه‌ڕه‌كی ئاسوده سیتی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و له چه‌ند ڕۆژی دادێ كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت.
له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٣، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری جێگری پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی پێنج، پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی ئاسوده‌ی له هه‌ولێر به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: خواستی پارێزگاری هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی پارێزگا و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر ڕێنمایی و ڕاسپارده‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، بتوانرێت زۆرترین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بگه‌یه‌ندرێته هه‌موو شوێنێك له سنووری پارێزگه‌كه‌مان، به تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌مترین ده‌ستی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانییان پێگه‌یشتووه.
پارێزگاری هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام گوێبیستی داواكاری هاووڵاتیان ده‌بین و داواكارییان ڕه‌وایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناله‌باری دۆخی دارایی، پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستمان له سه‌رجه‌م سنووره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌پێی پێویست پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئاسوده پێكهاتووه له دانان و بنیاتنانی ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی بیست و چوار شه‌قام به ڕووبه‌ری سی و هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌تر دووجا، كه ئێستە هه‌موو بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه كۆتایی هاتووه و له چه‌ند ڕۆژی دادێ، قیرتاوكردنی كۆی شه‌قامه‌كان كۆتایی دێت.
ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆ و قیرتاوكردنی شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئاسوده له شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوه‌ی به‌ڵێنده‌رایه‌تی كاری لێده‌كرێت و به گوژمه‌ی ملیارێك و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیۆن و دووسه‌د و په‌نجا و چوار هه‌زار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری دروستكردنی گرفتی به‌رده‌وام بۆ به‌شه بوودجه‌كه‌ی به نایاسایی، به‌رده‌وامه له ڕۆنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری، به‌جۆرێك حه‌فتانه چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، جیا له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگاكان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی بیست و هه‌شت ملیار و پێنجسه‌د و بیست ملیۆن و پێنجسه‌د و نه‌وه‌ت و دوو هه‌زار و حه‌وتسه‌د و هه‌ژده دیناری عێراقی، ٥٣١ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ره‌كانی شاره‌وانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و گه‌شتوگوزار له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و تێكڕای ئیداره سه‌ربه‌خۆكان جێبه‌جێ كراون.