نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات 

به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆككۆماری توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كات.

له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی: بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکكۆماری تورکیا، بەناوی هەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم”.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: “بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا، بەوپەڕی خۆشحاڵیی و په‌رۆشییه‌وه‌، ، چاوەڕێی کارکردنی پێکەوەییم”.

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە و جارێکی دیکە پێش کەمال کڵچدارئۆغڵو کەوتەوە.

بەگوێرەی دەرئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێژەی زیاتر لە 52%ـی دەنگەکان، توانی سەرکەوتن بەسەر کڵچدارئۆغڵو بەدەستبهێنێت، کە رێژەی 47%ـی دەنگی بەدەستهێناوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن زیاتر لە 27 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت نزیکەی 24 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە.