نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر، نزیک گەڕەکی 32ـی پارک، دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاپ کرا کە دوو سەرنشینی تێدا بوو، سەرئەنجام یەکێکیان کوژرا و ئەوەی دیکەشیان برینداربوو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بکوژ و تەقەکەرانی ڕووداوەکەی هەولێر، لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن هێزەکانمان و هێزەکانی پۆلیس دەستگیر کران.