ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەت پاشەکەوتی مووچەی کردووە بە قەرز و پلانی هەیە ئەو قەرزە بداتەوە. دەشڵێت: ئەو کەسەی لە لیژنەی دارایی بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی زیادکردووە خۆزگە بیری بوایە موزایەدەی نەکردبا و بڕی پارەکەشی بۆ تەرخانکردبوایە.
