کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆیەك شەممە   28– 5 – 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لەكەشدا,لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرای با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەی كە خێرای با تێدا زیاد دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوەبە (1-2)پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) كم/ك ، هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30كم/ك.
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (6-8) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە   29– 5 – 2023  
كەش/ ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەندێ كات ئاستی خۆڵبارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتی بەشێك لەسنووری پارێزگای هەولێر و كەركووك و دهۆك.
پلەكانی گەرما/ لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با /  مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) كم/ك , هەندێ جار زیاد دەكات بۆ سەرووی 30كم/ك.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6-8) كم  دەبێت .  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  32 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 31 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  33 پلەی سیلیزی
سۆران :  31 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      28 –  05 –  2023