پردی ته‌ق ته‌ق، یه‌كێكه له‌و پردانه‌ی له‌سه‌ر ڕووباری خابوور له زاخۆ دروست كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئاسن دروست كرابوو، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كان به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆیشتن، ته‌قه ته‌قی لێوه ده‌هات.
ئه‌و پردانه پێشتر و له سه‌روه‌ختی به‌عس بۆ سه‌ربازانی به‌عس له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتادا دروست كرابوون، پرده سه‌ره‌كییه‌كه له نێو گه‌ڕه‌كی حسێنیكێ و خلاسكن، بۆ ئه‌وه دروست كرا، تا بتوانن تانك و جبه‌خانه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ڤه‌ری سندی و گوللی. دوای گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه‌ی له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆدا به‌سه‌ر زاخۆ دێ، ئه‌و پرده‌ش نوێ ده‌كرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی سه‌رده‌می دروست ده‌كرێته‌وه، بێ به‌كارهێنانی پارچه ئاسن. خه‌ڵكی زاخۆ ده‌پرسن، دوای ئه‌وه، هه‌ر پێی بڵێین پردی ته‌ق ته‌ق؟ یان چ ناوێكی لێ بنێین؟
