لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر چەند پاسپۆرت و مۆرێکی ساختە داگیرا

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵه‌تی حاجی ئۆمەران رایگەیاند: رۆژی 26-5-2023 بنكەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستی گرت بەسەر دوو پاسپۆرتی ساختەكراو و نشینگەیەكی ساختە و چەند مۆرێكی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر پاسپۆرتەكانیان، كە هەڵگری پاسپۆرت و نشینگەی ئەڵمانی بوون و بە ڕەگەز تورك بوون، دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشتی وڵاتی ئێران بکەن. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: هەموو مۆرەكانی ناوەوەی و دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر پاسپۆرتەكانیان ساختەكرابوون، خۆشبەختانە بە لێهاتوویی، شارەزایی و زیرەكی ئەفسەر و كارمەندانی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینیكردن و لێكۆڵینەوە توانیان پاسپۆرت و نشینگە و مۆری ساختەكراو دەستیان بەسەردابگرن. 

راشیگەیاند: ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت، نشینگە و مۆری جیاجیای ساختەکراو لە لایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشكنینی پاسپۆرت، پاش ووردبینیكردن دەستیان بەسەردابگیرێت

ھەواڵی زیاتر