سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: رێککەوتنمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردوویانە، بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا، دەبێ هەموولا رێزی لێ بگرن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی، کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و حکومەتەکەی کردوومانە”.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێککەوتنە بناغەیە بۆ هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا، دەبێ هەموولا ڕێزی لێ بگرن.

ھەواڵی زیاتر