كونسوڵخانە‌ی ئە‌مە‌ریكا لە‌ ھە‌ولێر لە‌بارە‌ی ڤیزا روونكردنە‌وە‌ دە‌دات

لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا رایگەیاند: “لە 3ی مانگی ئایاری 2023 بە دواوە پارەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای ئەمەریکا بۆ زۆرێک لە گەشتیاران لە بوارەکانی (بزنس، گەشتیاریی، خوێندن و پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان) لە 160 دۆلارەوە دەبێت بە 185 دۆلار و پارەی ئەو ڤیزانەی لەسەر داواکاری خاوەنکار بۆ ڤیزای کاتیی کار لە جۆرەکانی (ئێچ H، ئێڵ L، ئەو O، پی P، کیو Q، ئاڕ R) پێشکەش دەکرێن لە 190 دۆلارەوە دەبێت بە 205 دۆلار. هەموو ساڵێک لێکۆڵینەوە لە خەرجیی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ڤیزا دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایە بڕی پارە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزا دیاری دەکەین”.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە ساڵی 2014ـەوە هیچ زیادبوونێک لە بڕی ئەو پارەیەی دەدرێت بۆ خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ڤیزا نەبووە و ئەم زیادبوونەشە رەنگدانەوەی تێچووی زیادبووی ئەو خەرجیە گشتیەیە کە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ڤیزا دروستبووە”.

ھەواڵی زیاتر