وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستكه‌وتێكی نوێی ڕاگه‌یاند كه ئه‌ویش به ئه‌لیكترۆنیكردنی واژووی نووسراو و په‌راوێزه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی هەفتەیەکە واژووی نووسراوەکان و پەراوێزەکانمان کردۆتە سیستمی ئەلیکترۆنی.
سه‌باره‌ت به كاركردن به‌مشێوازه نوێیه، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: واته بە ئه‌لیكترۆنی واژوو بۆ نووسراوەکانی ناو خودی وەزارەت هەم واژووی کۆتایی نووسراوی گشتاندن و فەرمان وەزارییەکان دەکەین، هەم پەراوێزەکانیش لە بەرپرسی هۆبە تا دەگاتە وەزیر هەمووی بەسیستمی ئەلیکترۆنییە.
گوتیشی: ئێمە 3 ساڵ و نیوە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ناردنی نووسراوەکانمان لە وەزارەتەوە بۆ پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزا و ته‌نانه‌ت قوتابخانەکانیش بە ئەلیکترۆنی کراون، بەڵام ئەزموونی چەند رۆژی ڕابردومان لە واژۆی ئەلیکترۆنی نوێیە.
ئالان حه‌مه سه‌عید جه‌ختیشی كرده‌وه كه به کەمتر لە ساڵ و نیوێکی دیکە لە وەزارەتی پەروەردە تا ئاستی باخچە و قوتابخانەکان هەموو واژوو و پەراوێزەکان دەکەنە ئەلیکترۆنی.