لای خۆیەوە شازادە دەچێس سۆفی باسی لە هەوڵ و چالاکییەکانیان لە بواری ئاشتی، مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئافرەت و منداڵاندا کردووە و پرسی بارودۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە.

ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی دوێنێی ئەو ئەندامەی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا بۆ لای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و سوپاسی بەردەوامیی هاریکاریی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر کرد.

شازادە دەچێس سۆفی سەردانی دهۆکی کرد و لەگەڵ پارێزگاری دهۆک پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیایان تاوتوێکرد. یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش، پرسی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان بوو.  

شەوی سێشەممە 23ـی ئایاری 2023، شازادە دەچێس سۆفی، هاوسەری میر ئیدواردی دەچی ئەدنبەرەی برای شا چارلسی شای بەریتانیا، سەردانی دهۆکی کرد و لەلایەن عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکەوە پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای دهۆک، لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا، کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، کونسوڵی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان و هەردوو جێگری پارێزگاری دهۆکیش بەشدارییان تێیدا کردووە، پەیوەندییە دۆستاییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پارێزگاری دهۆک رۆڵی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و دهۆکی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەرز نرخاندووە و سوپاسی هاوسەری میر ئیدواردی دەچی ئەدنبەرەی کردووە، بۆ ئەو هاوکارییانەی پێشکەشیان کردوون.

ھەواڵی زیاتر