کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ سی شەممە      23– 5 – 2023  
كەش/ ئاسمان كەمێك هەوری بەرز دەبێت  , لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەگۆڕێت بۆ هەوری مامناوەند, لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم, هەروەها لە ناوچە سنوورییەكان ئەگەری نمە بارانی هەیە ,لەگەڵ هەندێ ناوچەی شاخاویی بەرز لە هەندێ كاتدا .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە   24– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت ،بەڵام  لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور . 
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرای با /  مامناوەند دەبێت (15-25 ) كم/ك . 
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9 ) كم  دەبێت .  
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  35 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 34پلەی سیلیزی
كەركوك   : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 34پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  34 پلەی سیلیزی
سۆران :  31 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      23 –  05 –  2023