ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر کردەوە.
لە پێشانگەکەدا 214 کۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە تێیدا بەشدارن، وەکو خۆی دەڵێت، کە لە سەدا 80ـی کۆمپانیاکان بیانین و سەدا 20ـیش کۆمپانیاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لە 400 بڕاندی جیھانیی بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن و بازرگانان دەتوانن لەو ماوەیەدا ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیان ئەنجام بدەن.
دوای کردنەوەی پێشانگەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری پانێلێکی پێشانگەکەدا دەکات.