به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره (369) له رێككه‌وتی (22ـی ئایاری 2023)ـی ده‌رچووه و واژۆی ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (رۆژی دووشه‌ممه 15ـی ئایاری 2023) له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، رێكاره‌كانی تۆماركردن و وه‌رگرتنی منداڵان، قوتابیان/ خوێندكارانی له دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان په‌سند كرد.
رێكاره‌كانی تۆماركردن و وه‌رگرتن لە باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکان له 14 خاڵ پیكهاتووه و له خاڵی یه‌كه‌مدا جه‌خت له‌سه‌ر مه‌رجی شوێنی جوگرافی كراوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی منداڵان و قوتابیان/ خوێنداران. هه‌روه‌ها به‌پێی خاڵی ژماره پێنج، ئاماژه به ته‌مه‌نی قوتابی پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی كراوه، كه بۆ وه‌رزی خوێندنی 2023 – 2024 ئه‌و منداڵانه له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گیرێن، كه لهداكیبووی 1/1/2017 تاوه‌كو 31/12/2017ـه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تۆماركردنی قوتابیان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له رۆژی یه‌كشه‌ممه 4/6/2023، ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 1/8/2023 به‌رده‌وام ده‌بێت، تۆماركردنه‌كه‌ش رۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به منداڵی شه‌هیدان (كچ و كوڕی شه‌هید) ئاماژه به‌وه كراوه، پاش خستنه‌ڕووی پشتگیری فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شه‌هیدان، له قۆناغی یه‌كه‌می باخچه یان پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له خوێندنی حكومی سیسته‌می ئینگلیزی یان كۆمه‌ڵگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان یانیش هه‌ر باخچه و قوتابخانه‌یه‌كی حكومی، دیاری بكه‌ن و به‌بێ هیچ مه‌رجێك وه‌رده‌گیرێن، كه ئه‌م وه‌رگرتنه قوتابخانه‌كانی سابیسیش ده‌گرێته‌وه، جگه له قوتابخانه‌كانی به‌هره‌داران




