چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی 05ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی  نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەکشەممە.

سەبارەت بە کەشی سبەی سێشەممە 23ـی 05ـی 2023 کەشناسی ڕاشیگەیاند: کەشی  ئاسمان  نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە  کاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژهەڵات هەیە.

لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەش ئاماژەی بەوە دا کە لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، بەمشێوەیە دەبێت:-

هەولێر:33 پلەى سیلیزى

سلێمانی:31 پلەى سیلیزى

دهۆک: 32 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى

زاخۆ:31 پلەى سیلیزى

سۆران:29 پلەى سیلیزى

گەرمیان:39 پلەى سیلیزى