ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی کردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، خاڵێکی دیکە بۆ دانیشتنی سبەی دووشەممە زیادکراوە، ئەویش كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانە بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ.
پێشتر پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە (22ـی ئایاری 2023)ـی بڵاوکردبووەوە و دواتر لەسەر داوای فراکسیۆنی پارتی، خاڵی سێیەمی بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە زیادکرد.
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە،
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ى (48)ـى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به ریزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (4)ـى رۆژی دووشه‌ممه (22ـی ئایاری 2023)”.
ئەو خاڵەی بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە زیادکراوە وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى (5) ساڵی رۆژمێریی، كه ده‌ستپێده‌كات له رۆژی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌كه‌می له (23ـی کانوونی یەکەمی 2019) و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، به‌پێی حوكمی خاڵی (1)ـى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (5)ـى یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، ژماره (4)ـى ساڵی 2014”.