دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پێشوازیی لە تاریق حەیدەری، قائیمقامی کۆیە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداریی سنووری قەزای کۆیە کرد.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جەختی کردەوە “خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆکردنیان لەنێوان شارەکان بە ئەرک دەزانن و لەو ڕووەوە ئەوەی پەیوەست بێت بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لە توانای وەزارەتدا بێت درێغی ناکەن.”
قائیمقامی کۆیە سوپاسی ھەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کارەکانی وەزارەتی کرد بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بایەخدان بە سنوورەکەیان، ھاوکات ھەوڵەکانی وەزارەتی بە گرنگ ناوبرد بۆ چارەسەری کێشەی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان.


