نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژه‌ی به پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم به ئاراسته‌ی خواستی خه‌ڵك هه‌نگاو بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نێن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی ئایاری 2023) جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق له میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، پێشوازی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران هه‌واڵێكی خۆش بوو و هیوایه‌ك بوو بۆ هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو، وه‌ك پێویست نه‌بوو.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023ـی دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێ نابێت هه‌ڵبژاردن له‌وه زیاتر دوابكه‌وێت و ده‌بێت هه‌مووان به‌و واده‌یه پابه‌ند بن.
پلاسخارت گوتیشی، ناكۆكی نێوان پارته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بووه، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، روونیشیكرده‌وه به لای ئه‌وانه‌وه كاتی هه‌ڵبژاردن زۆر گرینگه و ده‌بێت هه‌مووان پێوه‌ی پابه‌ند بن و بگه‌نه رێككه‌وتن، جه‌ختیشیكرده‌وه، پارتی و یەکێتی ئێستا به‌گوێره‌ی خواستی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێن.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی باش له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئاڵۆزن، گوتیشی، به‌غدا و هه‌ولێر گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كاتی بۆ هه‌ناردنكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، روونیشیكرده‌وه، عێراق به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس به راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی ملیۆنان دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
پلاسخارت به پێویستیشی زانی، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌م شێوه‌یه ئه‌رێنییه‌ی ئێستا بهێڵدرێته‌وه، گوتیشی، له‌ماوه‌ی رابردوودا ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌بووه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان و شنگال رایگه‌یاند، نیگه‌رانی هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، گوتیشی، هه‌ندیك لایه‌نی جیاواز له شنگال بوونه‌ته هۆی رێگریكردن له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ده‌بێت ئیداره‌یه‌كی باش و ئاسایشێكی سه‌قامگیر بۆ شنگال بگه‌ڕێندرێته‌وه.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به عێراق گوتی، گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی هه‌یه و كه‌سانی ناكارا له به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدان، گوتیشی یه‌كیك له كه‌موكوڕی و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئایینده‌ی ئابووری عێراق، پشتبه‌ستنی ئه‌و وڵاته‌یه به نه‌وت، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئابوورییه‌كه‌ی له داهاتوودا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی و پووكانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دیكه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی به به‌راورد به حكومه‌ته‌كانی بیست ساڵی رابردوو، هه‌نگاوی ئه‌رێنی ناوه بۆ له‌نابردنی گه‌نده‌ڵی، گوتیشی له عێراق جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌رتی گشتی بووه و زۆرترین خه‌ڵك له‌و كه‌رته كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه‌رتی تایبه‌ت لاواز بێ و رۆڵی له ئابووری و وه‌به‌رهێنانی عێراق نه‌بێت و بێكاری به‌رزببێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، كه هه‌موو عێراقییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، گوتیشی، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌كته‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، چاویان له‌سه‌ر عێراق و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته بێت.
له‌باره‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵییه‌وه، پلاسخارت گوتی، هه‌موو عێراقییه‌كان له چاوه‌ڕوانی په‌سندكردنی بودجه‌ی فیدڕاڵین له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، به پێویستیشی زانی په‌سندكردنی بودجه له‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
پلاسخارت له‌باره‌ی ئاو و ئایینده‌ی ئاو له عێراق، نیگه‌رانی و ترسی خۆی نیشان دا و رایگه‌یاند، عێراق له ساڵی 2035 ته‌نها ده‌توانێت 15%ـی ئاوی خاوێن دابین بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌ره‌كی و وڵاتانی دراوسێ، ئاسایشی ئاوی عێراق بپارێزرێت.