ئەو تۆمەتبارەی ئەمڕۆ لە کۆیە خێزان و دوو کچ و دراوسێیەکی خۆی کوشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئایاری 2023، تۆمەتبارێک بەناوی (ر، ق، ر) کە پێشمەرگەی خانەنشین بووە، لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی دەبێتە دەمەقاڵێ و ناکۆکیان و لە ئەنجامدا، تۆمەتبار دەستڕێژی گوللـە لە خێزان و منداڵەکانی دەکات.
بەهۆی تەقەکانەوە، خێزان و دوو کچی تۆمەتبار گیان لەدەستدەدەن و کوڕێکیشی بریندار دەبێت، هەروەها دراوسێیەکیشیان لەو کاتەدا ویستوویەتی بە هانای خێزانەکەوە بچێت، گوللـەی بەردەکەوێت و ئەویش گیان لەدەست دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تاوانبار لە ماڵەکەی ماوەتەوە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە، سەرەڕای ئەوەی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، بەڵام لە ئەنجامدا بە سەلامەتی دەستگیر کراوە.
رووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک مەکتەبی کۆسرەت لە گەڕەکی ئازادی قەزای کۆیە روویداوە.
ناو و تەمەنی قوربانییەکان:
(شاکێو رزگار) – تەمەن 15 ساڵ
(فاتمە عەبدوڵڵا) – تەمەن 63 ساڵ
(چرا رزگار) – تەمەن 31 ساڵ
(چرۆ رزگار ) – تەمەن 18 ساڵ
(سیامەند عەباس) تەمەن 55 ساڵ