وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لێره به‌دواوه به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاكان داهات دابه‌شده‌كرێت، ده‌شڵێت: “چیتر كێشه‌ى دابه‌شكردنى مووچه له سلێمانى نامێنێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى ئایار، کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “لێره به‌دواوه داهات بەپێى ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاکان دابەشدەکرێتەوە، چیتر کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی نامێنێت و ھاوشێوەی ھەولێر و دھۆک بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەشدەکرێت”.
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهات ئاشكراشیكرد، “لەمەولا داھاتی ھەموو کوردستان دەچێتەوە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و لەوێوە بەگوێرەی پێویستی دابەشدەکرێتەوە”.
