پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری بۆ نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك ته‌رخان كرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دابین بكات.

نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه‌ تێیدا بڕیار له‌سه‌ر خه‌ركردنی ئه‌و 200 ملیۆن دیناره‌ كراوه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ته‌رخان و خه‌رجكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار وه‌ك بودجه‌یه‌كی فریاگوزاری به‌ مه‌به‌ستی پێشگیریكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك”.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ “ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكییه‌ بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌: