سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بە گوێرەی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ژمارە سێی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی چوارشەممە دەستپێدەکات و تێیدا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و دەنگدان لەسەر داوکاری دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک دەکرێت.

بەشی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (39)ی ساڵی 2015 فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (78) و ماددەكانی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

لە کارنامەکەدا هاتووە، بەشی دووەمی دانیشتنەکە، تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستلەكاركێشانه‌وه‌ی ئەو ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی ( 1، 2) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1.  عەبدولستار مەجید قادر.

2.  عوسمان عەلی سمایل.

3.  بەدریە ئیسماعیل مەحمود.

4.  موسلیم عەبدوڵڵا رەسول.

5.  هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.

6.  روپاك ئەحمەد رەحمان.

7.  عومەر عەبدوڵلا فەتاح.

هەروەها لە بەشی سێیەمی دانیشتنەکە، کار دەکرێت لەسەر دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندام پەرلەمانانە لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی حوكمی ماددەكانی (28، 34) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1.  دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).

2.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (بەڵێن ئیسماعیل حاجی) لە لیژنەی (وزە و سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی).

3.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (دلێر عەبدولخالق حاجی) لە لیژنەی (دەسپاكی).

4.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (سۆز عەبدولقادر عەبدولرەحمان) لە لیژنەی (كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر).

5.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (عەبدوڵڵا حەسەن حەمەد) لە لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).

6.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (عەبدوڵڵا حەسەن حەمەد) لە لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار).

7.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز) لە لیژنەی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی).

8. دانانی ئەندامی پەرلەمان (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز) لە لیژنەی (داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت).

9.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (بێریوان فەقێ ئیسماعیل) لە لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە).

10.  دانانی ئەندامی پەرلەمان (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری).

سەبارەت بە بەشی چوارەم، لە کارنامەی پەرلەماندا هاتووە، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم  پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیارەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1.  پێشنیازە یاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

2.  پێشنیازە بڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).

رۆژی چوارشەممە 17ـی ئایاری 2023، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەنجام بدات.