لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کۆیە تەقە کراو و بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
شیروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە سەبارەت بەو رووداوە بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، بەهۆی تەقەکانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندارن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە گوتی: دوای رووداوی تەقەکردنەکە، یەک کوژراو و سێ بریندار رەوانەی نەخۆشخانە کراون کە هەموویان شوێنی فیشەکیان پێوەیە و، ئێستا بریندارەکان دۆخی تەندروستیان جێگیرە.