بنكەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ بڕی 58 دەفتەرو 6500 دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندبوو

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەفێڵ بڕی 58 دەفتەرو 6500 دۆلاری لە هاوڵاتیان سەندبوو .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌13ی5ی2023″ پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە مامەڵەی لەگەڵ كەسێك كردووە بەوەی 4 كیلۆ ئاڵتونی بۆ بهێنێت بەرامبەر بە 32 دەفتەر و 6500 دۆلار بەڵام دوای حەوڵەكردنی پارەكە بۆی كەسەكە هەڵاتووە .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات” هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەوبەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت” .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەتووە كە تۆمەتبار بڕی 58 دەفتەر و 6500دۆلاری بەفێڵ لە هاوڵاتیان وەرگرتووە بە جۆرێك لە دۆسیەیەكدا بڕی32 دەفتەر و 6500  دۆلارو لە دۆسیەیەكی تردا بڕی 20 دەفتەر دۆلارو لە دۆسیەیەكی تریشدا بڕی 6 دەفتەر دۆلار كە لەڕێگەی حەواڵەكردنەوە پارەكەی لێ‌ سەندون و لە سێ‌ دۆسیەی فێڵكردن داواكراوە” .
راشگه‌یاندراوه‌” لەئێستادا تۆمەتبار (ب،ع،ع لەدایكبووی 1996) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە