وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، رایده‌گه‌یه‌نێت، کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای سماقوڵی به‌رده‌وامه و تیمەکان راسپێردراون بەشێوازێکی گونجاو و ھەرچی زووە کارەکان تەواوبکەن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سەردانەکەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ لای خۆپیشاندەران و پێدانی بەڵێن به جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی دەستیپێکرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆژی (سێشەممە 9ـی ئایاری 2023)، تیمەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەستیانکرد بە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه روونیكرده‌وه، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی قیری رێگاکە لە دەربەندی گۆمەسپان تاکو بەنداوی سماقوڵی و لەوێشەوە تاکو ھیزۆپ.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تیمەکان راسپێردراون بەشێوازێکی گونجاو و ھەرچی زووە کارەکان تەواوبکەن.
رۆژی ٢٠٢٣/٥/٨ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی خۆپیشاندەرانی دۆڵی سماقوڵی کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پێدان، ھاوکات رۆژی دواتر کارکردنی تیمەکانی وەزارەتی ناوبراو دەستیپێکرد و کارکردنیش تا چاککردنەوەی رێگاکە بەردەوام دەبێت.