عه‌ممار حه‌كیم: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی زۆر به‌هێزی تێدابوو

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێـت، مه‌لا مسته‌فا بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و گه‌لی عێراق به‌جێهێشت، كه‌ ده‌بێت وه‌ك بابه‌تێكی گه‌وره‌ و بایه‌خدار لێی بڕواندرێت، هاوكات گوتی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی زۆر به‌هێزی تێدابوو.

عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزانی  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاپۆڕای سه‌ركرده‌ و به‌رپرسان له‌ ناوچه‌ی بارزان، ئاماژه‌یه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ دێرین و دیرۆكییه‌كانی نێوان مه‌لا مسته‌فا بارزانی و سه‌ركرده‌كانی وه‌ك ئیمام حه‌كیم.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌و سامانه‌ گه‌وره‌یه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌دوای خۆی به‌جێیهێشت، بوو به‌ هه‌وێنی داڕشتنی بنه‌مایه‌كی به‌هێز له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ‌نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی عێراق. هاوكات به‌ پێویستی زانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ وه‌ك بابه‌تێكی گه‌وره‌ و بایه‌خدار ببینرێت.

عه‌ممار حه‌كیم له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، رایگه‌یاند، له‌ په‌یامه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بینرا كه‌ دیدگایه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و ئاماژه‌ی زۆر به‌هێزیان تێدا بوو.

سەرۆک بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی یادگه‌ی نیشتمانی بارزانی، سوپاس و پشتیوانی خۆی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سوودانی ھەموو ھەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا