کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ  پێنج شەممە    11– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە هەندێ ناوچە بە تایبەت ناوچە شاخاویەكان نیمچە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ  . 
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت (5  – 15) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  هەینی   12– 5 – 2023  
كەش/  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك ئەگەری پروشكە باران هەیە .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بە نزیكەی 1 تــــا 3 پلە بەبەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ   .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت (5  – 15) كم/ك . 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 10  ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  34 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  34 پلەی سیلیزی
سۆران :  33 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  38 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      11-  05 –  2023