پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە

ده‌قی ئاگادارییه‌كه:

ئاگاداری بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر

‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی ((Credit Card, Debt Card بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی ( 2150 ) کارت دەستی بەسەردا گیراوە،. لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکار هاتووە.

‎ئاگاداری گەشتیاران فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرە دەکەینەوە، ئەم بابەتە ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان ڕێکخراوە. هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا.

‎تێبینی/ بەدەر لەم ڕێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسای دەبێت.