كه‌مال موسلیم: ئامانجمانه‌ هه‌رێمی کوردستان بگاتە ئاستی خۆبژێویی

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتەکەی ئامانجییەتی گرنگی زیاتر بە بەرزکردنەوەی ئاستی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت.

كه‌مال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، وەزارەتەکەی ئامانجییەتی گرنگی زیاتر بە بەرزکردنەوەی ئاستی بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگاتە ئاستی خۆبژێویی و لە دابینکردنی پێداویستییە نێوخۆییەکان پشت بە خۆی ببەستێت و زیادەی بەرهەمەکانیش هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (10ـی ئایاری 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌هه‌ولێر، 150 كۆمپانیای ناوخۆیی به‌شداری پیشانگه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و یه‌كه‌م پیشانگه‌یه‌ له‌م بواره‌دا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پیشانگاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌رهه‌می‌ خۆراكی، پیشه‌سازیی، پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان و كاری ده‌ستی.