پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەستیپێكرد.
لەوبارەیەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: ئەو پرۆژەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت و كەوتووەتە “كەرتی 13مالتا ئیسلام لە نزیك یاریگەی مینی گوڵفێ، قۆناغی یەكەم” بڕگەكانی پێكهاتوون لە شەقامێكی 12 مەتری لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری، ئێستا كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت.
هەروەها دەڵێت: ئەو پرۆژەیە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمی ئەندازیارانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی دەكرێت و بە تەواوبوونی كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكردنی هاتوچۆ و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت.
previous post