کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستووەتەڕوو، دەڵێت ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە لە بەشێکی ناوچەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 05ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی  ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکەی لابەلای کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە  1 تا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایى با مامناوەند دەبێت (15  – 30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 09ـی 05ـی 2023 کەشناسی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی نزمەپەستانێکی باشووری عێراق بۆ سەر ناوچەکە بە گشتیی ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، هەروەها ئەگەری تاوەباران و برووسکە ی کورتخایەن هەیە زیاتر لە ناوچە شاخاوویەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە پلەکانی ئەمڕۆ.

ڕاشیگەیاند: ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10  – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر: 29 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى

دهۆک: 30 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 34 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 31 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  30 پلەى سیلیزى

سۆران:  24 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  38 پلەى سیلیزى