وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێك له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی پۆلی 9 و 12 ده‌رده‌كات

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌ند بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی پۆله‌كانی 9 و 12 ده‌ركرد.

وه‌زاره‌ت له‌ بڕیاره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پێویسته‌ پرسیاره‌كانی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی خوێندن و ئایینی قوتابییه‌كه‌ بێت و داتا و زانیارییه‌كانیش له‌ سیسته‌می ئی په‌روه‌رده‌ وه‌رده‌گیرێت، جگه‌ له‌ سیسته‌می ئی په‌روه‌رده‌ كار به‌هیچ نووسراوێك ناكرێت.

له‌ خاڵی یه‌كه‌می بڕیاره‌كان هاتووه‌،‌ ئه‌گه‌ر زمانی قوتابی كوردی بێت، ئه‌وا ده‌بێت گشت بابه‌ته‌كانی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان به‌زمانی كوردی بێت، جگه‌ له‌ بابه‌تی زمانه‌كان.

به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌گه‌ر زمانی قوتابی عه‌ره‌بی، یان ئینگلیزی، سریانی، توركمانی و ئێزیدی بێت، ئه‌وا ده‌بێت پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ زمانه‌كانی خۆیان بێت، جگه‌ له‌ بابه‌تی زمانه‌كان.

هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ كارگێری قوتابخانه‌ ئایینی قوتابی به‌ڕاست و دروستی له‌ سیسته‌م دیاری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری بابه‌تی عه‌ره‌بی به‌ ڕاست و دروستی بۆ چاپ بكرێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی پۆله‌كانی 9 و 12:-