کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌م راگه‌یاندرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 7ی5ی2023″ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با، لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند خێراى با دەگاتە سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمە بارانى کەم دەبێت . 
راشگه‌یاندراوه‌” پلەی گەرما بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە  هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2-4 پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  27 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  27 پلەى سیلیزى
سۆران :  24 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  34 پلەى سیلیز