وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندێکی کۆلێژی بەرگری نیشتمانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئایاری 2023)، له‌لایه‌ن راوێژکارانی سەربازی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە گەورە ئەفسەرانی وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی عێراقی کرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه، ئامانج لە سەردانەکەی شاندی کۆلێژی بەرگری نیشتمانی عێراقی، بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولایە، لەڕووی زانستی و پەرەپیدانی زیاتر بە بواری سەربازی لەڕووی ئەکادیمیەوە.
وابڕیارە شانده‌كه چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و سەردانی چەند ناوەند و یەکەیەکی ئەکادیمی و سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.