وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بەشەخۆراکی پێویست لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا. دەشڵێت، بوونی هەر جۆرە خۆراکێک کە شیاوی خواردن نەبێت ڕەتدەکەنەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی بازرگانی بە هەزاران تۆن خۆراکی ئامادەکردووە بۆ دابەشکردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەو خۆراکانەش لە تاقیگەکاندا پشکنینیان بۆ کراوە و شیاوی خواردنن.
ڕاشیگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی چوار بەسەر بنکەکاندا لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا، سەرجەم ماددە خۆراکییەکانیش کوالێتیان بەرزە و پشکنینیان بۆ کراوە.