کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ شەممە 6- 5- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا. 
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. 
خێرای با / 5 – 10  كم/س. 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 9 – 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 7- 5- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێكی كەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان, لە دوای نیوەرۆ بە هۆی چاڵاك بوونی خێرایی باوە لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێت لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / 10 – 20  كم/س. هەندێكجار چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی 25كم/س
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 5 – 7 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 
سلێمانی : 31
دهۆك : 31 
كەركوك : 35
هەڵەبجە : 31
زاخۆ : 30
سۆران : 29
گەرمیان : 39
بەشی پێشبینی / 6- 5- 2023