لهمیانهی راگهیهندراوێكدا نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات، حكومهت ئیدانەی هەر گوتارێکی نابەرپرسانە و رقاوی دەکات، کە بە شێوازێکی دژکارانە هەوڵدەدات بۆ شێواندنی ناوبانگی ئێزدییان.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه، لە هەرێمی کوردستان 6500 مزگەوت و بڵندگۆی ئایینی بونیان هەیە، لە کۆی ئەو ژمارەیە تەنیا چوار بۆ پێنج مزگەوت باسی هێرشکردنە سەر مزگەوتی موسوڵمانانیان لە شنگال کردووە و ئەو مامۆستا بەڕێزانەش دواتر لەگەڵ مامۆستا ئێزدیەکاندا دانیشتوون و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوووسیدا دوپاتیانکردەوە، ئەوان مەبەستیان بڵاوکردنەوەی وتاری رق نەبووە و تەنیا ئاماژەیان بەوەداوە، کە چەند گەنجێکی ئێزدی لە رێگەی بەکارهێنانی بەردهاویشتنەوە هێرشیانکردووەتە سەر مزگەوتێک لە شنگال.
دوپاتیدهكهنهوه، سەرەڕای هەبوونی دەستی دەرەکی بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردوستان، حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە پەرەپێدانی مافەکانی ئێزدییەکان و شانازیەکی هەرە درەوشاوەی هەرێمی کوردستان بریتییە لە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازە ئایینى و ئیتنیەکان.
نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم روونیشیدهكاتهوه، مامۆستا هەبووە سەر بە لایەنێکی دیاریکراوی سیاسی لە مزگەوت لادراوە، چونکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گوتاری رق ئامێزی هەبووە بەرامبەر بە پێکهاتەیەکی دیاریکراو و دراوەتە دادگا و ڤیدیۆی پەشیمان بوونیشی بڵاوکردووەتەوە، بە هەزاران مامۆستای ئاینی بە دیاریکراوی و بە کرداری هێرشی سەر مزگەتەکەی شنگالیان سەرکۆنەکردووە، بەڵام گوتوویانە کە ئەمە لەسەر برا ئێزدییەکان هەژمار ناکرێت، هەروەک چۆن رەفتاری رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەسەر ئاینی ئیسلام هەژمار ناکرێت.
جهختیش دهكاتهوه كه حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پتەوکردنی پاراستنی خوشک و برا ئێزیدیەکان، ئەوانەی لە هەرێم نیشتەجێن و ئەوانەی کە لە پاش هێرشی تیرۆرستانەی داعش ئاوارەی هەرێم بوون، هاوکاریەکانیش بریتین لە دەستەبەرکردنی خواستەکانیان و لەم دواییەشدا ئاسانکاری گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆکراوە. بە گشتی ئەم ڕێوشوێنانە بریتین لە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، چاودێری تەندروستی، و پەروەردە بۆ ئاوارەکانیان لە هەرێمدا.
پابەندبوونی حكومهتی ههرێم نیشاندهدات، بۆ دۆزی کوردانی ئێزیدی و بنبڕکردنی گوتاری توند دژی پێکهاتەی ئێزدی.
ئهوهشی خستووهتهڕوو، حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی هاوبەشە ناوخۆیى و نێودەوڵەتیەکانییەوە، بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدیەکان لەلایەن وڵاتان و ئۆرگانە نێودەوڵەتیەکانەوە هەوڵی داوە ، هەروەها بە مەبەستی داننان بە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش حکومەتی هەرێم دۆسیەی هەزاران ڕفێندراوی ئێزیدی بەڵگەدار کردووە.
نووسینگهی رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكان بهئامار باس له دۆسییه تۆماركراوهكانی ئێزدییهكان دهكات و رایدهگهیهنێت، تا ئێستا 5170 دۆسییە تۆمارکراوە کە زیاتر لە 2324 دۆسییە لە دادگاکاندا یەکلایکراونەتەوە، 2000 دۆسییەی دیکەیان هێشتا ماون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان و 2916 کەس وەک ونبوو تۆمارکراون، پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی پێشکەش بە زیاتر لە 2234 قوربانی کراوە.
لهبارهی رزگاركراوانی ئێزدی ژێر دهستی داعش، ئاماژه بهوه كراوه، حکومەتی هەرێم هەوڵی بێوچانی داوە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێندراوەکان، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ڕفێندراوان و بودجەیەکی بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە، تا ڕێکەوتی 22/2/2022، 3552 کەس ڕزگارکراون لەوانە 1207 کەسیان ژنن، 339 کەسیان پیاون و 2719 کەسیان هێشتا بێسەروشوێنن