ئاگادارییه‌ك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ هاووڵاتییان ئه‌وانه‌ی چه‌كیان هه‌یه‌

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگادارییه‌كی بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ چه‌كیان هه‌به‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچن له‌ بنكه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ تۆماری بكه‌ن.

حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و بنكانه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌ شار و شارۆچكه‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا چه‌كی هاووڵاتییان تۆمار ده‌كه‌ن.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد پێش رۆژی 21ی ته‌مووز بچنه‌ بنكه‌كان و چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوای ئه‌و واده‌یه‌ ڕێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن.

پێشتر د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاندبوو: تا رۆژی 21ی ته‌مووز كات له‌به‌رده‌م هاووڵاتییان هه‌یه‌ بچن له‌ بنكه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن.

ڕاشیگه‌یاندبوو: دوای ئه‌و واده‌یه‌ ڕێكاره‌كان توند ده‌كرێن و لە ھەر شوێنێک بزانین چەکی بێ مۆڵه‌ت ھەیە، ئەوە بەبێ دوودڵی ھێزەکانمان دەچنە سەر ئەو شوێنە و دەستی بەسەردا دەگرن، ئەگەر ئەو کەسە ھەر پلە و پۆستێکی ھەبێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ناوی بنكه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كان:-