بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری دیاری كورد و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان (حەیدەر شێخ عەلی)ـم پێگەییشت.
حەیدەر شێخ عەلی كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خەباتگێڕی كوردستان بوو و تەمەنی خۆی بۆ خەبات و ئازادیخوازی تەرخان كرد و لەو ڕێگەیەدا ئازار و مەینەتیی زۆری بینی.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو حەیدەر شێخ عەلی و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەیدەر شێخ عەلی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
4ی ئایاری 2023