پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی ئاراستە دەکات


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی، وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی -م بیست”.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی -م بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان