پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئایدن مەعروف: تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان هەنگاوێکی هەڵەیە


ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، تۆمارکردنی سکاڵا دژی کورسی کۆتاکان لە دادگای فیدراڵی عێراق، هەنگاوێکی هەڵەیە و دژی پێکهاتەکانی کوردستانە.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان روونیشیکردەوە، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت، گوتیشی: نابنە بەشێك لە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

ئایدن مەعروف دەشڵێت: 11 کورسی کۆتاکان، بە پلەی یەک نوێنەرایەتی نەتەوەکان دەکەن، نەک نوێنەرایەتی ئایین و ئاینزاکان.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێكهاتەکان راشیگەیاند، ئەوان بەردەوام لەگەڵ ئەوەدابوون کە بەشێک بن لە چارەسەری کێشەکان، گوتیشی: ئێمە نامانەوێت ببینە کێشە لەنێو پارتە سیاسییەکاندا.