بڕیار له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان درا

سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ حكوومه‌تی فیدڕالی بڕیاری له‌سه‌ر ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دا.

فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند: بە ھەماھەنگی لەگەل وه‌زیری دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی تايبه‌ت به ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كرا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه‌، 400 ملیار دیناره‌كه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها زانراوه‌ كه‌ پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژماری بانكی هه‌ردوو بانكی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێ.