یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی یاسا به‌ركاره‌كانی تایبه‌ت به مافی كرێكاران ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، په‌یامێكی راگه‌یاند و تێیدا داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن، كار بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌رسێ یاسا به‌ركاره‌كانی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، یاسای كار و یاسای رێكخستنی سه‌ندیكایی بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا داواكراوه، كرێی كاتژمێره‌كانی كاركردنی كرێكاران و مووچه‌ی خانه‌نشینان زیادبكرێت، ناوه‌ندێكی نیشتمانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشەیی بۆ كرێكاران بكرێته‌وه و بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆیان ده‌سته‌به‌ربكرێت و به به‌رده‌وامی خولی هۆشاركردنهوه بۆیان بكرێته‌وه و گرنگی زیاتر به راهێنانی پیشه‌یی بۆ كرێكاران بدرێت.
داواشیانكردووه، هێنانی ده‌ستی كاری بیانی رابگیرێت، ته‌نیا له‌و بوارانه‌دا نه‌بێت، كه پسپۆڕێتییهكهیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و دۆخی بازاڕ كۆنترۆڵبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان له ئاست داهات و بژێوی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت بێت


