سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

روونكردنە‌وە‌یە‌ك دە‌درێت لە‌ بارە‌ی رێگە‌ی دووسایدی ھە‌ولێر-كۆیە‌

هونەر نووری، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، تەواوکردنی رێگەی دووسایدی هەولێر-کۆیە 436 ملیار دیناری پێویستە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیوە تەواوی بکەن. دەشڵێت، رێگەی سماقووڵی- کۆیەش پردەکەی تەواوبووە و تەنیا یەک کیلۆمەتری ماوە قیر بکرێت.