سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

زانیاری نوێ لە‌ بارە‌ی زیادكردنی مووچە‌

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سیستمی مووچە جیاوازە لە یاسای بودجە، بەڵام كاتەكەیان پێكەوە بوو، سیستمی نوێی مووچە پەیوەندیدارە بە بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رازینابن بەوەی كەمترین مووچەی بنەڕەتی لە 400 هەزار دینار كەمتربێت، سیستمەكە، مووچەی بنەڕەتی و پلە وەزیفییەكانی خوارەوە چارەسەر دەكات”.
بەوتەی عەتوانی، “دەرماڵە بەڕێژەی 50% و 30% وەك دەرماڵەی مەترسی، هاوسەرگیری، بژێوی ژیان، بڕوانامە و هی دیكە، ئەمانە دەكرێت یەكبخرێن و فەرمانبەر هاوشانی مووچە بنەڕەتییەكەی بەدەستیبهێنێت.”
باسی لەوەشکردووە، “سیستمی مووچە لە ئەستۆ و بەرپرسیارێتیی حكومەتدایە، هەستدەكەین حكومەت جددییە لە هەنگاونان بۆ پەسەندكردنی سیستمی نوێ، رەنگە گفتوگۆ و بڕیاردانی بخاتە پاش پەسەندكردنی یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە”.