سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاسایشی هەولێر: شەش تۆمەتباری شەڕەكەی ئەمڕۆی شەقامی 60 مەتری دەستگیر كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ 6 كه‌سیان به‌هۆی ڕووداوی ته‌قه‌كانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه‌.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: رووداوی تەقەکردنه‌كه‌ی ئەم ئێوارەیەی شەقامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر لەنێوان دوو خێزان بووه‌ کە پێشتر کێشەی کۆمه‌ڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه‌، هێزە هاوبەشەکانی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو و لەسەر فەرمانی دادەوری لێکۆلینەوە 6 کەس لە تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیر کران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه‌ دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.