میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان رووداوی هێرشکردنە سەر مزگەوتێک لە شنگال بە توندی رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان لە رەوشتی ئێزدییەکاندا نییە”.
ئەمڕۆ هەینی (28ـی نیسانی 2023)، میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە عێراق و جیهان، بە توندی ئەو هێرشەی کرایە سەر مزگەوتی “رەحمان” لە قەزای شنگال رەتکردەوە، کە ئەو رووداوە لە ئەنجامی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە دژی گەڕانەوەی ژمارەیەک لە خێزانی عەرەبە سوننەکان بۆ ناوچەکە، کەوتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا میری ئێزدییان ئاماژەی بەوەکردووە، “رەتکردنەوەی توندی خۆمان بۆ هێرشکردنە سەر مزگەوتی رەحمان و سووتاندنی لە شنگال رادەگەیەنین، هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان لە رەوشتی ئێمەی ئێزدیدا نییە”.
رۆژی پێنجشەممە (27ـی نیسانی 2023)، دوای گەڕانەوەی نزیکەی 25 خێزانی عەرەبی سوننە بۆ قەزای شنگال، ژمارەیەک لە دانیشتووانی قەزاکە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بڕیاری گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەیان لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە رەتکردەوە و بە هۆکاری ئەوەی “ئەو خێزانە عەرەبانە لە رابردوودا هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردووە لە کاتی داگیرکردنی شنگال