كه‌مال موسلیم: ئه‌مساڵ جوتیاران ده‌توانن دوو هه‌فته‌دا پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پاره‌كانیان وه‌ربگرن

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌نیازن دوو بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ریر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكه‌نه‌وه‌. ده‌شڵێت: “جوتیاران ده‌توانن دوو هه‌فته‌دا پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پاره‌كانیان وه‌ربگرن”.

كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، به‌نیازن دوو بنكه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ریر بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكرێته‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ كارئاسانی زۆر بۆ جوتیاران بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان.

ده‌شڵێت، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی جوتیاران هی ساڵانی پێشوو به‌باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بۆ ئه‌مساڵیش جوتیاران ده‌توانن له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پاش راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.