وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەمەودوا کار بە هیچ ڕێنماییەک ناکرێت کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتیەکان.
لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە لە ڕێکەوتی 17ـی 04ـی 2023 دەرکراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و بڕیار دراوە، لەمەودوا کار بەو ڕێنماییانە ناکرێت کە خەرجکردنی دەرماڵە بە ئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتییەکان ببەستێتەوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، “پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3444) بڕیار درا بە:- کارکردن بە هەر دەقێکی ڕێنماییە داراییەکانمان خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتییەکان ڕابگیرێت.”
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەر لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوەش داوە کە “ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.”
